٢٦ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٥٢
سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاوالا بەپەلە ئازاد بکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە مەترسی زۆری کۆرۆنا داوای ئازادی زیندانییە سیاسییەکانی وەکوو دەمیرتاش و کاوالا دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە مەترسی زۆری کۆرۆنا لەسەر زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی تورکیا کەمپەینێکی کۆ کردنەوەی واژۆ لەژێر ناوی " هەوڵی بەپەلە" دەستی پێکردووە.

لە بەیاننامەکەی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاتووە: کەسانێ وەکوو سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەحمەد ئاڵتان، عوسمان کاوالا و سەدان سیاسەتوان، نووسەر و ... ی دیکە لە زیندانەکانی تورکیا بەسەر دەبەن و نەکەوتوونەتە بەر لێبوردنی گشتی کە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسەند کراوە. کۆرۆنا لە تورکیا بە خێرایی نیگەرانکەرەوە خەریکە بڵاو دەبێتەوە. لە زیندانەکانی تورکیا کە حەشیمەت زۆرە و دۆخی تەندروستی لەخوارەوەیە گیانی هەزاران زیندانی و فەرمانبەری زیندانەکانی لە مەترسیدایە.